مانۆری سه‌ربازی هێرش بۆسه‌ر ئێران ده‌ستی پێ‌کرد
که‌شتیه فرۆکه هه‌ڵگره‌کانی جۆری USS STENNIS و USS Nemitze و له‌ته‌ک 30 که‌شتی شه‌ڕ، 280 فرۆکه‌ی شه‌ڕ و 22000 سه‌رباز له مانۆری هێرشی سه‌ربازی بۆسه‌ر ئێران‌دا به‌شدار ده‌بن.
ناوه‌نده هه‌واڵنێریه‌کانی جیهانی ئه‌م مانۆڕه وه‌ک ڕاهێنانی دوایی هێزه‌کانی ده‌ریایی و هه‌وایی ئامریکا بۆسه‌ر ئێران، پێش له ته‌واو بوونی خولی سه‌رۆک کۆماری جۆرج بوش له سالی 2009 دا ده‌نرخێنن.
هێزه‌کانی ده‌ریایی ئامریکا له ڕۆژی دوشه‌ممه واته 6 ته‌باخه‌وه مانۆڕێکی به‌رفراوانی شه‌ڕ به نیازی هێرشی سه‌ربازی بۆسه‌ر ئێرانیان ده‌ست پێکردوه. ئه‌م مانۆڕه دوای گه‌ڕانه‌وه وه‌زیری پاراستنی ئامریکا له هه‌رێمی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و که‌نداو ده‌ستی پێکردوه و پێش له ده‌ستپێکی ئه‌م مانۆڕه‌ش هیچ لێدوانێک ڕانه‌گه‌یندراوه.
له‌م مانۆڕه سه‌ربازیه‌دا سێ که‌شتی فرۆکه هه‌ڵگری جۆر چه‌کی ناوه‌کی و فرۆکه‌ی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی چه‌کی ناوه‌کی به‌شدارن.
له مانۆری ساڵی ڕابردوودا چه‌ند پایه‌به‌رزێکی سربازی له وڵاته‌کانی هه‌رێمکه به مه‌به‌ستی ته‌ماشا کردنی مانۆڕ بانگهێشت کرابوون به‌ڵام له مانۆڕی ده‌ستپێکراوی 6 مانگدا که‌س بانگهێشت نه‌کراوه و هاوکات ده‌زانرێت که ئه‌م مانۆڕه‌سه‌ربازیه له هه‌رێمی زریاری ئارام له شوێنێک به ناوی گوام ئه‌نجام ده‌درێت.
فه‌رمانده‌ی مانۆڕی ئاماژه پێکراو ڕایگه‌یاندوه که ئه‌م چالاکیه سه‌ربازیه به ئامانجی تێکهه‌ڵکێشکردنی سێ که‌شتی فرۆکه هه‌ڵگر به به‌شداری فرۆکه‌ی جه‌نگی وتانکێڕی سوته‌مه‌نی ئه‌نجام ده‌درێت.
به گوێره‌ی ئه‌و سۆزه‌ی دیک چینی، راوێژکاری جۆرج بوش و رۆبێرت گیتس، وه‌زیری پاراستنی ئامریکا له چوارچێوه‌ی پشتگیری وڵاتانی هه‌رێمه‌که له‌دژی ئێران داویانه، ئه‌م هێزه سه‌ربازیانه له که‌نداو دا ئاماده ده‌بن.