دیسان کووژرانی لاوێکی کورد به ده‌ستی هێزه‌کانی ئینتیزامی ڕه‌ژیمی ئێران
2007 08 08 - 11:00
ئورمیه:
به پێی ئه‌و ئاگاداریانه‌ی که به ده‌ستمان گه‌یشتووه، له ڕۆژه‌کانی ڕابڕدوو لاوێکی کوردی 23 ساڵه هاوڕێ له گه‌ڵ 3 که‌سی دیکه له لایه‌ن هێزه‌کانی ئینتیزامی ڕه‌ژیم له ناوچه‌ی سێرۆی ئورمیه، درانه به‌ر گولله.
هێزه‌کانی ئینتیزامی به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی که گۆیا ئه‌وان له ناو ماشێنه‌که‌یان دا باری قاچاغیان پێ بووه، به بێ ئه‌وه‌ی که هووشداریان پێ بده‌ن، ته‌قه‌یان لێ کردوون و له ئه‌نجام دا لاوی 23 ساڵه‌ی کورد که ناوه‌که‌ی نه‌زاندراوه کووژراوه و شاهیدانی ڕووداوه‌که به ڕۆژهه‌ڵاتیان ڕاگه‌یاندووه که 3 سه‌رنشینی دیکه‌ی ماشێنه‌که‌ش به گرانی بریندار بوون و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی شاری ئورمیه ڕاده‌گیرێن...
دوای پشکنینی ماشێنه‌که ده‌رده‌که‌وێت که هیچ جۆره بارێکی قاچاغ له ناوی دا نه‌بووه و ته‌نانه‌ت بۆی هه‌بووه که ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی ڕاوه‌ستان هێزه‌کانی ئینتیزامی هووشداریان پێ دابان، ئه‌وان ڕاوستابان.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش له شاره‌کانی سه‌ر سنووری مه‌ریوان و سه‌رده‌شت و هه‌روه‌ها له نیزیک روانسه‌ر، چه‌ند که‌سی دیکه له کاسبکارانی کورد درا بوونه به‌ر گولله و ژیانی خۆیان له ده‌ست دابوو...
ساڵانه به ده‌یان و سه‌دان کوردی کاسبکار له سه‌ر سنووره‌کانی باکوور-ڕۆژهه‌لات و باشوور – ڕۆژهه‌لات له لایه‌ن هێزه‌کانی خوێن ڕێژی ڕه‌ژیمی ئیسلامی ده‌درێنه به‌ر گولله و بریندار ده‌بن و ده‌کووژرێن...