بۆ ڕای گشتی گه‌لی کورد و سازیه‌کانی ناونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ
له کاتێکدا بزاڤی ئازادی خوازی گه‌لی کورد که ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان،له چوارچێوه‌ی خه‌بات و تێکۆشان‌دا ده‌ربازی ئاستێکی نوێ بوو و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن بۆ ئازادی، دیموکراسی و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی دیموکراتیک به‌روه ئاسۆیه‌کی ڕوون و گه‌ش ده‌چێت، کۆماری ئیسلامی ئێران شه‌پۆلێکی نوێ له سه‌رکوت و له‌سێداره‌دانی ده‌ست پێکردوه.
ڕژێمی ناوبراو ده‌یهه‌وێ له که‌سایه‌تی ڕۆژنامه‌وانان و چالاکڤانانی کورد دا، کاروانی خه‌بات و تێکۆشانی گه‌لی کورد بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی چاوترسێن بکات و ئه‌و کاروانه ڕابوه‌ستێنێت.
ئێمه وه‌ک کۆنگره‌ی گه‌لی کورستان له‌سێداره‌دان وه‌ک کرده‌وه‌یه‌کی دژه مرۆڤی-ئه‌خلاقی ده‌زانین و له‌دژی ئه‌م کرده‌وه‌یه هه‌تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ له ئاستی ناونه‌ته‌وه‌یی و هه‌رێمیدا خاوه‌ن پڕۆژه و به‌رنامه‌ی جودا بوینه و له هه‌ر ئاستێکیشدا خاوه‌ن تێکۆشان و به‌ربه‌ره‌کانین له دژی ئه‌م کرده‌وه‌یه.
ئێمه ئه‌و له‌سێداره‌دانانه به گشتی له دژی گه‌لی کورد و پێوانه‌کانی ناونه‌ته‌وه‌یی مافی مرۆڤ ده‌زانین و بانگمان سه‌ره‌تا بۆ کۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌یه که بڕیاری له‌سێداره‌دانی عه‌دنان حه‌سه‌ن پور، عه‌بدولواحید بوتیمار، حه‌سه‌ن حیکمه‌ت و گشت بریاری له‌سێداره‌کان له ئاست ئێران‌دا ڕابگرێت و ده‌رگا له چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کانی بکاته‌وه و له که‌سایه‌تی پرسی کورد دا، هه‌نگاو به‌ره‌و دیموکراسی ڕاسته‌قینه هه‌ڵبگرێ.
هاوکات بانگمان بۆ گه‌لی کورد له هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستان و هه‌موو جیهان ئه‌وه‌یه که به هه‌ڵوێست گرتن له‌مه‌ڕ له‌سێداره‌دانی کوردان له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئاستی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خۆیان به چالاکی جۆراوجۆر به‌رز بکه‌نه‌وه.
له کۆتاییدا بانگمان ئاراسته‌ی لایه‌نه دیموکراسی و ماف په‌روه‌رانی ناونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ین که خاوه‌ن هه‌ڵوێست بن له دژی شه‌پۆلی له‌سێداره‌دان له ئێران دا و هاوکات هه‌وڵدانه‌کانیان بۆ داکۆکی کردن له پرسی کورد و مافی مرۆڤ له ئێران‌دا گوڕ بکه‌ن.
سه‌رۆکایه‌تی کۆنگره‌ی گه‌لی کوردستان
2007 08 05